شاندەکەی عێراق کە ئهمڕۆ لەسەر ڕاسپاردەی سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی دیمەشقیان کرد، لەگەڵ ئەحمەد شهرع، سەرۆک کۆماری سووریا و ئیدارەی بەرپرسی مەزارگە پیرۆزەکانی سووریا کۆبوونەوە.
شاندەکەی عێراق بە سەرۆکایەتی حامید ئەلشتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری، لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومیی کۆبووەتەوە، بەگوێرەی میدیا عێڕاقییەکان، له گفتوگۆكاندا باسیان له فراوانکردنی دەرفەتەکان بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی و گفتوگۆکردن لەسەر ئەگەری نۆژەنکردنەوەی بۆری عێراق بۆ گواستنەوەی نەوت لە ڕێگەی خاکی سووریاوە بۆ بەندەرەکانی دەریای ناوەڕاست، جەختیشیان لەوە کردەوە کە “ئهحمهد شهرع ئامادەیی خۆی بۆ هاوکاریکردن لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاوازەکاندا دەربڕیوە”.
شاندە عێراقییەکه پاڵپشتی و پابەندبوونی عێراقیان بۆ یەکڕیزی و سەروەری خاکی سووریا دەربڕیوە، هەروەها گرنگی سەقامگیری سووریا بۆ ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و ئاسایشی ناوچەکە دەربڕیوە.
ئهو سهرچاوهیه دهڵێت: “شاندەکەی عێراق لەگەڵ ئیدارەی بەرپرسی مەزارگە پیرۆزەکانی سووریاکۆبوووەتەوە و پاڵپشتی عێراقیان بۆ گەلی سووریا بە سەرجەم مەزهەب و پێکهاتە جیاوازەکانییەوە پێ گەیاندووە”.