ئەمڕۆ هێزێكی سوپای ئەمریكا لەهەرێمی كوردستانەوە گەیشتوونەتە خۆرئاوای كوردستان و لە شاری حەسەكەی سوریا جێگیر دەكرێن.
ناوەندی چاودێری سوریا بۆ مافەكانی مرۆڤ بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ هەینی هێزێكی زۆری ئەمریكا كە لە (70) ئۆتۆمبێلی سەربازی پێكهاتوون لەهەرێمی كوردستانەوە ڕووەو بنكەی (قەسرك) ی شاری حەسەكەی خۆرئاوای كوردستان چوونە.
هەفتەی رابردووش هێزێكی تری (70) ئۆتۆمبێلی لەهەرێمی كوردستانەوە گەیشتبوونە بنكەی رمێلانی سنووری شاری حەسەكە كە بار هەڵگرەكان چەك و جبەخانەو سووتەمەنی و پێداویستی پزیشكیان هەڵگرتبوو.
جووڵەی ئەو هێزانەی ئەمریكا لەنێوان باشووری كوردستان و خۆرئاوا لە كاتێكدایە كە هەفتەی رابردوو پنتاگۆن كەمكردنەوەی هێزەكانی خۆی راگەیاندبوو لە سوریا لە دوو هەزار سەربازەوە بۆ هەزار سەرباز.