وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: پێشوازی لە دەستپێکردنەوەی دیالۆگی کوردی - کوردی دەکەین
  2025-04-26       235       

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پێشوازی لە دەستپێکردنەوەی دیالۆگی کوردی – کوردی لە سوریا دەکەن.

 ئاوێنە: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاژانسی نۆرس پرێسی وتوە، ئەمریكا پێشوازی لە دیالۆگی كوردی-كوردی لە سوریا دەكات.

ئەوەشی خستۆتەڕو، وڵاتەكەی چاوی لەوەیە دیالۆگی كوردی-كوردی بەردەوام و بەرەوپێشەوە بچێت.

ئەوەش لەكاتێكدایەكە ئەمڕۆ شەممە 26-04-2025 كۆنفرانسی نەتەوەیی کورد لە رۆژئاوای کوردستان لە قامشلۆ بەڕێوەدەچێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×