ئاوێنە: میدیای نزیک لە حزبی بەرەی گەل بڵاویکردووەتەوە، سەرچاوەیەکی بەشدار لە شاندی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەت راگەیاند، سبەی لە شارى سلێمانى پێشوازى لە شاندى پارتى دیموکراتى کوردستان دەکەن.
سەرچاوەکە دەشڵێت، کۆبوونەوەکە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری سلێمانی دەکرێت، گفتوگۆ لەبارەى میکانیزمی دابەشکردن و بەرکەوتەی هەردوو لایەن لە کابینەی داهاتووى حکومەت دەکرێت.
هەر بەپێی ئەو میدیایە، دەبوو هەفتەى رابردوو ئەم کۆبوونەوەیە بکرایە، بەڵام بەهۆى دیداری یەکێتی دواخرا بۆ ئەم هەفتەیە.