"23 هه‌زار پارچه‌ زه‌وی تر لە هەولێر بۆ دابه‌شكردن ئاماده‌ كراوه‌"
  2025-04-27       168       

كارزان هادی، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێر رایگه‌یاند "له‌ داهاتویه‌كی نزیكدا ژماره‌یه‌ك پارچه‌ زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش ده‌كرێت، ڕێككاره‌كانی دابه‌شكردنیان له‌ قۆناغی كۆتایی دایه‌، ته‌نیا چه‌ند مامه‌ڵه‌یه‌كی یاسایی و هونه‌ری ماوه‌".

ئاوێنە: كارزان هادی، لەلێدوانێكدا بۆ میدیای پارتی"تائێستا سێ هه‌زار پارچه‌ زه‌وی به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ران دابه‌ش كراوه‌ و 23 هه‌زار پارچه‌ زه‌وی تر بۆ دابه‌شكردن ئاماده‌ كراوه‌".

وتیشی‌: "ناوی 45 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری دیكه‌مان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌، له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا تیروپشكیان بۆ ده‌كرێت و سوودمه‌نده‌بن له‌ وه‌رگرتنی زه‌وی".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×