سبەی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە دوكان كۆدەبنەوە
  2025-04-27       257       
بافڵ تالەبانی و مەسرور بارزانی. وێنە: ئەرشیف

سەعدی پیرە، وتەبێژی یەكێتی رایگەیاند، سبەی دوشەممە، وەفدی باڵای یەكێتی و پارتی بە سەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی لە هاوینەهەواری دوکان کۆدەبنەوە.

ئاوێنە: سەعدی پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمشەو، بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سبەی لە هاوینەهەواری دوکان لە ئاستی باڵا یەکێتی و پارتی بەسەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی و مەسرور بارزانی  کۆدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبونەوەکەدا پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت تاوتوێ دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت زۆر لایەنی گرنگی پەیوەیست بە پێکهێنانی کابینەی دەیەم یەکلابکرێنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×