سودانی ئامادەی عێراقی دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی ئێران 
  2025-04-26       167       

سەرۆک وەزیرانی ئامادەی خۆی و عێراق دەربڕی بۆ هاوکاریکردنی ئێران، تاوەکو لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی بەندەر عەباس بکات.

ئاوێنە: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزیری ناوخۆی ڕاسپارد لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەیدا کاربکات، بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکەی بەندەری ڕەجایی لە بەندەر عەباس و پێشکەشکردنی هەموو هاوکارییەک.

بۆ ئەو مەبەستە وەزیری دەرەوەی عێراق، ئامادەیی بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک دەربڕی، و هاوکات هاوخەمی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران و کەس و کاری ئەو کەسانە دەربری کە لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×