ژمارەی توشبوان بە تای خوێنبەربون لە عێراق بەرزبوەوە
  2025-04-24       156       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، ژمارەی توشبوان بە تای خوێنبەربون بەرزبۆتەوەو تاوەكو ئێستاش لەمساڵدا 4 توشبوی پەتاكە گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكی كورتدا وتی، حاڵەتەكانی توشبون بە تای خوێنبەربون لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا لە سەرتاسەری عێراق بۆ 26 حاڵەت بەرزبۆتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، لەنێو ئەو توشبوانەدا چوار كەسیان گیانیان لەدەستداوە كە دوایینیان دوێنێ بوە لە كەركوك.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×