كوڕێكی 14 ساڵ، خوشكە شەش ساڵانەكەی خۆی كوشت
  2025-04-24       134       

بکوژی منداڵێك به‌ناوی "رقیه‌" دوای سێ کاتژمێر لە تاوانەکەی لە گەڕەکی تەحریر لە بەعقوبەی ئەو پارێزگایە ده‌ستگیركرا.

ئاوێنە: ووداوەکە دوێنێ لە گەڕەکی تەحریر لە شاری بەعقوبەی ناوەندی پارێزگای دیالە روویداوە، "بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ و شەڕەوە، ئەو مێردمنداڵە تەمەن چواردە ساڵە، خوشکە شەش ساڵانەکەی بەناوی رووقیە کوشتووە".

فەرماندەیی پۆلیسی دیالە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە، "دوای چاودێریکردنی کامێراکانی چاودێری و پشکنینی ناوچەکە، تەرمی منداڵێك لە یەکێک لە باڵەخانەکاندا دۆزرایەوە، دوای ئەوەی کوشتنێکی ترسناکی بەسەردا هاتبو".

ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای بەدواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری لەلایەن تیمی ئەمنیەوە، دەرکەوت براکەی کە تەمەنی 14 ساڵە، ئەو کەسە بوە کە تاوانی کوشتنی قوربانییەکەی ئەنجامداوە بەناوی رقیه‌، کە لەساڵی شەشەمی تەمەنیدا بوە".

پۆلیس دەڵێ دەڵێت، رێکاری یاسایی بەرامبەر بە تۆمەتبارەکە گیراوەتەبەر و دەستگیرکراوە، دوای لێکۆڵینەوە و وەرگرتنی گوتەکانی، دانی بە تاوانەکەدا ناوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×