بافڵ تاڵەبانی لە دیداری یەكێتی: یارمەتیمان بدەن لەم هەڵبژاردنەدا نەیارەكانمان بدەین بە ئەرزدا
  2025-04-23       546       

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی لە دوەم دیداری یەكێتی لە سلێمانی رایگەیاند، یارمەتیمان بدەن لەم هەڵبژاردنەدا نەیارەكانمان بدەین بە ئەرزدا.

ئاوێنە: بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە دوەم دیداری یەكێتی وتەیەكی پێشكەش كردو وتی، ئێمە لە چەكی داعش و سەدام و توركیا نەترساوین ئێستا لە قسە ئەترسین.

وتیشی"ئەمڕۆ نمونەی ئەوەیە كێ لەگەڵمانەو دۆخەكە چۆنە. لەم رۆژانەدا یەكێك لە هەڤاڵە ئازیزەكانی یەكێتی چوە لە سەری رەش لەگەڵ جەنابی كاك مەسعود و لەگەڵ جەنابی كاك مەسرور كۆبوەتەوە، دەستخۆشی لێدەكەم، لە هەمان كاتدا سەرۆك كۆماری عێراق لێرە وەستا ستایشی مام جەلالی كرد. "

سەرۆكی یەكێتی ئاماژەی بەوەشدا، "زۆر ئاساییە بۆچونی جیاواز هەبێت لەناو ئەم حزبە، بەڵام نابێت دەرگامان دابخەین، ئەو هەڤاڵانەی ئێستا بێتاقەتن، خوێنیان هەر سەوزە كە ئێمە وەزعەكەمان باشكرد رەنگە ئەو هەڤاڵانەی بێتاقەتن بگەڕێنەوەو ئەركی ئێمەیە بیانخەینە سەرسەرمان."

لە كۆتاییشدا وتی"یارمەتیمان بدەن لەم هەڵبژاردنەدا هەمو نەیارەكانمان بدەین بە ئەرزدا."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×