وەزیری دارایی عێراق لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لە لیستی مووچەی هەرێم دەدات.
ئاوێنە: تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، كە ئێستا لە ئەمریكایە وتی "ئەمڕۆ سێ شەممە 22ی نیسان، لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانمان بەدەست گەیشتووە".
وتیشی "پێداچوونەوە بە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەكەن و دەیخەنە بەردەم ئەنجوومەنی وەزیران".
وەزیری دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەشدا، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا لیستی مووچە پەسەند دەكرێت و ئەوكات دەست بە خەرج كردنی دەكرێت.
ئەم قسانەی تەیف سامی لەكاتێكدایە، كە لە ئێستادا لە ئەمریكا بۆ چەند دیدار و كۆنفڕانسێكی تایبەت بە پرسی دارایی نێودەوڵەتی و ئابووری، هاوكات كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقیش هەفتەی داهاتوو لە ڕۆژی سێ شەممە دەكرێت، كە دەكاتە 29ی نیسان و بەوەش مووچە دەكەوێتە سەرەتای مانگی داهاتووەوە.