زانیاری نوێ لەبارەی تەندرووستی سری سورەیا ئۆندەر ئاشكرا كرا
  2025-04-21       325       

لە ڕاگەیەناندراوێکدا نەخۆشخانە سەبارەت بە بارودۆخی سری سوریا ئۆندەر بڵاوی كردەوە، لە ڕۆژی شەشەمدا هیشتا مەترسییەکانی سەر ژیانی نەخۆشەکەمان بەردەوامە و لەژێر چاودێری چڕی تەندرووستیدایە.

ئاوێنە: پزیشكەكانی سری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی و جێگری سەرۆک پەرلەمانی تورکیا، لە نەخۆشخانەی فلۆرەنس نایتینگەیڵ سەبارەت بە دۆخی تەندرووستی ئۆندەر ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەیان بەوەکرد، نەخۆشەکەمان لە بەشی چاودێری چڕدایە و دوای شەش ڕۆژ هێشتا مەترسییەکان لەسەر ژیانی بەردەوامە، مەترسییەکان زۆرن و چارەسەرکردن بەردەوامە.

دەشڵێن، ڕۆژی شەممە جارێکی دیکە بە نەشتەرگەرییەک سنگی بەڕێز ئۆندەرمان کردەوە، بۆمان ڕوونبووەوە بەشی ناوەوەی نەشتەرگەرییەکە پاکە و هیچ هەوکردنێکی نییە، هیچ جێگەیەکی نەشتەرگەرییەکە خوێی تێدانییە، ئەوەی جێگەی دڵخۆشییە لای ڕاستی دڵی نەخۆشەکەمان جوڵەی بۆ گەڕاوەتەوە، کە پێشتر بە تەواوەتی لە کارکەوتبوو، بە یارمەتی ئامێری جوڵەی دڵ، چارەسەرییەکانمان بەردەوامە.

هەروەها پزیشكەكان باسیان لەوەشکردوە، بەهۆی دۆخی خراپی دەمارەکانی دڵی نەخۆشەکەیانەوە هیشتا مەترسیی جددی لەسەر ژیانی نەخۆشەکەیان بەردەوامە و بە سەبرەوە چاوەڕان دەکەن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×