لەسەر فەرمانی سەرۆك وەزیرانی هەرێم، پڕۆژەی هەژماری من دەگوازرێتەوە سەر وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم.
ئاوێنە: له فه‌رمانێكدا كه ئیمزای د. ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی لەسەرە، هاتوه كه له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیار درا به گواستنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی به بانكیكردنی موچه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم (هه‌ژماری من) بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری.
ئەوەش خراوەتەڕو، وه‌زاره‌تی دارایی سه‌رپشك ده‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌كه له‌به‌ر رۆشنایی یاسا و ڕێنماییه به‌ركاره‌كانی بانكی ناوه‌ندی فیدراڵی، ئه‌ژماری بانكی موچه‌خۆر پارێزراو ده‌بێت به‌گوێره‌ی هه‌مان یاسا و رێنماییه‌كانی بانكی ناوه‌ندی فیدڕاڵ.
بەپێی نوسراوەكە، سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌م فه‌رمانه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان و ئاسانكاری پێویست پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
