ماڵپه‌ڕێكی تایبه‌ت به كاروباری سه‌ربازیی، لیستی ناوی ئەو وڵاتانەی بڵاوکردەوە، کە سوپایەکی بەهێزیان هەیە و عێراقیش پلەی جوارەمی وڵاتانی عەرەبی گرتووە.
ئاوێنە: ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٠ی نیسانی ٢٠٢٥، ماڵپه‌ڕی "Global Firepower"ـی تایبه‌ت به كاروباری سه‌ربازیی پۆلێنی ساڵانه‌ی بۆ به‌هێزترین سوپای وڵاتان له‌سه‌ر ئاستی جیهان بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بڵاو كرده‌وه و پۆلێنه‌كه ١٤٥ وڵاتی له خۆ گرتووه، کە ئه‌مه‌ریكا له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می جیهان و عێراقیش له پله‌ی چواره‌می وڵاتانی عه‌ره‌بیدایه.
هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە، ئه‌مه‌ریكا خاوه‌نی به‌هێزترین سوپایه و دوای ئه‌ویش هه‌ر یه‌ك له ڕووسیا، چین، هیند، كۆریای باشوور، به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا، ژاپۆن، توركیا و ئیتاڵیا دێن.
هەروەها ئەو ماڵپەڕە ماڵپه‌ڕه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه، عێراق له پله‌ی چواره‌می وڵاتانی عه‌ره‌بی دێ، كه میسر ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌م و سعوودیه دووه‌م و جه‌زائیریش سێیه‌می گرتووه.