لەبارەی دەنگۆی پشووی قوتابخانەکان وەزارەتی پەروەردە ڕوونکردنەوە دەدات و جەخت دەکاتەوە پشووەکە تەنیا بۆ خوێندنی سریانییە.
ئاوێنە: سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان بە میدیای پارتی وت "رۆژی یەكشەممە 20/4/2025، لە قوتابخانەکان دەوامی ئاسایی هەیه و پشوو نییە".
وتیشی "ئەو پشووەی ڕاگەیاندراوە بۆ هەموو قوتابیانی خوێندنی سریانی پشوو دەبێت و ئەوانەی تاقیكردنەوەشیان هەیە، تاقیكردنەوەكە ناكەن، دوای پشووەکان تاقیکردنەوە دەکەنەوە".
لەلایەکی دیکەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ڕۆژی یەکشەممە و دووشەممە و سێشەممە، 20 و 21 و 22 ی نیسانی 2025، بەبۆنەی جەژنی هەستانەوە (قیامە)ی حەزرەتی مەسیح (د.خ.)، تەنیا بۆ پێکهاتەی مەسیحییەکان لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێ.