عێراق ئاماری حاڵەتەكانی توشبون و گیانلەدەستدانی بە تای خوێنبەربون راگەیاند
  2025-04-19       100       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی ئەمساڵدا 14 حاڵەتی توشبون بە تای خوێنبەربون لە سەرتاسەری عێراق تۆماركراون و دو حاڵەتی گیانلەدەستدانیش بە پەتاكە هەبون.

ئاوێنە: سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، حاڵەتەكانی توشبون بە تای خوێنبەربون بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاكاندا دابەشبون: 6 حاڵەت لە زیقار، 4 حاڵەت لە كەركوك، یەك حاڵەت لە بەغدا، یەك حاڵەت لە موسەنا، یەك حاڵەت لە نەینەوا، یەك حاڵەت لە بەسرە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، دو حاڵەتی گیانلەدەستدان بە تای خوێنبەربون لە كەركوك تۆماركراون و زۆربەی حاڵەتەكانیش لەنێو ئەو كەسانەدا كە كاری بەخێوكردنی ئاژەڵ دەكەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەگەر توشبون بە تای خوێنبەربون زو دەستنیشان بكرێت، چارەسەر دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×