وەزیری كشتوكاڵ: هەر ئاژەڵێک هاوردەی کوردستان بکرێت کەرەنتین دەکرێت
  2025-04-20       157       

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ڕێكاریی بەپەلە دەگرنەبەر بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تای خوێنبەربون و هەر ئاژەڵێک هاوردەی کوردستان بکرێت لە سنورەكان کەرەنتین دەکرێت و پشنیكی بۆ ئەنجامدەدرێت، دەشڵێت، "لەگەل وەزارەتە پەیوەندارەكان لە هەماهەنگیدان بۆ ڕێگریكردنی هێنانی بەرهەمی ئەو پارێزگایانەی عێراق كە پەتاكەی تێدا بڵاوبوەتەوە".

ئاوێنە: بێگەرد تاڵەبانی، ئەمڕۆ یەكشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەواندا لە شاری هەولێر ڕایگەیاند، لەسەر سنورەكان و لە دەوازەكان كەرەنتینەیان هەیە و هەر ئاژەڵێك كە لە دەرەوەی هەرێمەوە دێن، كەرەنتینە دەكرێن بۆ ماوەیەكی دیاریكراو و پشكنینی پزیشكیان بۆ ئەنجامدەدرێت.
 
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ عێراق هیچ ڕێگرییەك و سانسۆرێك نیە بۆ گواستنەوە خۆراك و پێداویستیەكانی دیكە و بە تایبەت گۆشت، بۆیە وەزارەتی ناوخۆ ڕێكاری پێویستی گرتوەتەبەر بەرامبەر ئەو شمەكانەی كە لەو ناوچانی عێراقەوە دێن كە تای خوێنبەربونیان تێدا بڵاوبوەتەوە.

وەزیری كشتوكاڵ باسی لەوەشكرد، لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەكاندا ڕێكاریی بەپەلە دەگرنەبەر بۆ دابینكردنی پێكداویستی بە مەبەستی ڕوبەڕوبونەوەی ئەو پەتایە و ڕێگریكردن لە هێنانە ناوەی بەرهەم لەو پارێزگایانەی عێراق كە نەخۆشیەكەی تێدا بڵاوبوەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×