تەندروستی عێراق: پێنج حاڵەتی نوێی توشبون بە تای خوێنبەربون تۆماركران
  2025-04-20       153       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، پێنج حاڵەتی نوێی توشبون بە تای خوێنبەربون تۆماركران و بەوەش كۆی حاڵەتەكاتی توشبون لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا گەیشتە 19 حاڵەت.

ئاوێنە: سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا وتی، پێنج حاڵەتی نوێی توشبون بە تای خوێنبەربون تۆماركران و كۆی گشتی توشبوان لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەیشتە 19 حاڵەت، وێڕای دو حاڵەتی گیانلەدەستدان بە پەتاكە.

بەپێی قسەی وتەبێژی تەندروستی عێراق، حاڵەتەكان بەمشێوەیە بەسەر پارێزگاكاندا دابەشبون: 7 حاڵەت لە زیقار، 4 حاڵەت لە كەركوك لەگەڵ دو حاڵەتی گیانلەدەستدا، 3 حاڵەت لە موسەنا، یەك حاڵەت لە نەینەوا، یەك حاڵەت لە بەسرە، یەك حاڵەت لە بەغدا، یەك حاڵەت لە میسان و یەك حاڵەت لە واست.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×