ڕۆژنامەی گاردیانی بریتانی بڵاویکردەوە، دوو خولی داهاتوی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لەم هەفتەیەدا لە جنێڤ و هەفتەی دواتر لە عومان بەڕێوەدەچێت.
ئاوێنە: ڕۆژنامەی گاردیانی بریتانی لە زاری بەرپرسانی ئەمریکاوە ڕایگەیاندوە کە "دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کە لە ڕۆما بەڕێوەچوو و بە نێوەندگیری عومان پێشکەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕیارە لەم هەفتەیەدا گفتوگۆی تەکنیکی زیاتر لە جنێڤ ئەنجام بدرێت، دواتر کۆبونەوەیەکی دیپلۆماسی ئاستی باڵای دیکە لە عومان ئەنجام بدرێت.
له ڕاپۆرتهكهدا هاتوه، "رووسیا دەتوانێت ڕۆڵی سەرەکی بگێڕێت لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر ئایندەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران، هەروەها نوێنەری تایبەتی ترەمپ، ستیڤ ویتکۆف کە لە دانوستانەکانی ڕۆمادا بو، دەیەوێت لە ماوەی 60 ڕۆژدا بگاتە ڕێککەوتن".