سبەی ئەگەری نمەبارێكی كەم لەم ناوچانەی هەرێم هەیە
  2025-04-20       313       

شارەزایەكی بواری كەشناسی رایگەیاند، سبەی دوشەممە، لە كاتەكانی ئێوارە بۆ شەو لە چەند ناوچەیەكی هەرێم ئەگەری بارینی نمە بارانێكی كەم هەیە.

ئاوێنە: ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی، لە راگەیەندراوێكدا وتی، سبەی دوشەممە 21/4/2025 لە ئەنجامی کاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سور لەسەر ناوچەکانمان لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ شەو ئاسمان بەزۆری ئەگۆڕێت بۆ نیمچەھەور و ھەوری تەواو.

ئەوەشی خسۆتەڕو، لەھەندێ کات و شوێنیشدا بەتایبەت ئێوارە بۆ شەو لە سنوری پارێزگای سلێمانی و دھۆک و کەرکوک و ئیدارەی سۆران و راپەرین ھەورە بروسکە چالاک ئەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێکی کەم.

ئاراس جەبار ئاماژەی بەوەشداوە، لە ھەندێ ناوچەی ناوەڕاست و رۆژئاوای عێراق ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕ و تەرزە ئەبێت، پلەکانی گەرماش بەرێژەی 2 پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرزترئەبنەوە و ھەستکردن بەگەرما زیاتر ئەبێت بەھۆی ھاتنی شێیەکی کەم، خێرایی باش لەسەرخۆ ئەبێت 10-15کم/ک و ئاراستەی با بەگوێرەی کات لە گۆڕاندا ئەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×