بەپێی قسەی هاوسەرۆكی پارتی یەكێتی دیموكرات-پەیەدە، سبەی سێشەممە، وادەی بەستنی كۆنگرەی نیشتمانی كورد لە سوریا رادەگەیەندرێت.
ئاوێنە: پەروین یوسف، هاوسەرۆكی پەیەدە، كەمێك لەمەوبەر رایگەیاند، دوای ئەوەی دو رۆژ لەمەوبەر دواخستنی راگەیەندرا، سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییە كوردییەكان لە رۆژاڤا گەیشتونەتە رێككەوتن لەسەر دیاریكردنی وادەی بەڕێوەچونی كۆنگرەی نیشتمانی كورد لە سوریا.
ئەوەشی خستۆتەڕو، سبەی وادەی بەستنی كۆنگرەكە لەلایەن مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە رادەگەیەندرێت.