پارێزگای كەركوك لەبارەی دەستگیركردنی راكان جبوری، پارێزگای پێشوی كەركوك رونكردنەوە دەدات و دەڵێت، كەیسەكەی پەیوەندیدارە بە تۆمەتباركردنی بە چەند دۆسیەیەكی گەندەڵی و پەیوەندی بە سكاڵاو دەستوەردانی كەسایەتی سیاسی و حزبی و پەرلەمانتار یاخود كەسانی دیكەوە نییە.
ئاوێنە: پارێزگای كەركوك لە رونكردنەوەیەكدا وتویەتی، ئیدارەی پارێزگای كەركوك رونیدەكاتەوە كە كەیسی پارێزگاری پێشوی كەركوك بەوەكالەت، دۆسیەیەكی "قەزایی و یاسایی و كارگێڕی"یە.
وتوشیەتی، كەیسەكە پەیوەندیدارە بە تۆمەتباركردنی ناویراو بە چەند دۆسیەو رێكارێكی گەندەڵیی ئیداری و داراییەوە كە لەماوەی ئەركەكەیدا ئەنجامی داون و هیچ پەیوەندییەكی بە سكاڵاو دەستێوەردانی كەسایەتی سیاسی و حزبی و ئەندامانی پەرلەمان یان كەسانی دیكەوە نییە.