"ئەمشەو تیمێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە لیستی موچەوە دەچنە بەغدا"
  2025-04-21       113       

بڕیارە ئەمشەو دوشەممە و پاش كەمێكی دیكە تیمێكی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی هەرێم بە لیستی موچەی مانگی چوارەوە بەرەو بەغدا بەڕێ بكەون.

ئاوێنە: میدیاكانی پارتی بڵاویان كردۆتەوە، وەفدەكە پاش كەمێكی تر بەرەو بەغدا بەڕێدەكەون و لیستی موچەی مانگی چوار لەگەڵ خۆیان دەبەن.

ئەوەش خراوەتەڕو، بڕیارە سبەی سێشەممە، لەگەڵ دەستپێکردنی دەوام، وەفدەكە لیستی موچە ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق بکەن و چاوەروان دەکرێت لە نزیکترین کاتیشدا داهاتی نانەوتی بۆ مانگی سێ ڕادەستی گەنجینەی فیدراڵی بكرێ.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×