لە ناوچەی زێبار لە ناحیەی شێلادزێ سوپای تورکیا بڵاوکراوەیەک بە دوو زمانی تورکی و کوردی بڵاودەکاتەوە و داوا لە گەریلاکانی پەکەکە دەکات خۆیان رادەستی حکومەتی تورکیا بکەنەوە.
ئاوێنە: سوپای تورکیا لە ڕێگەی فڕۆکە بڵاوکراوەیەک ئاراستەی گەریلاکانی پەکەکە دەکات، لە بڵاوکراوەکەدا کە بە هەردوو زمانی کوردی و تورکیا نووسراوە داوا لە گەریلاکانی پەکەکە دەکرێت لەسەر بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجالان پێویستە پەکەکە هەڵبوەشێتەوە.
لە بەشێکی پەیامە نووسراوەکەشدا روو لە گەریلاکان هاتووە"دەبێت خۆتات تەسلیم بە تورکیا بکەن و تورکیا وڵاتێکی 'میهرەبان'ە".
ئەوەش لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر سوپای تورکیا هەمان بڵاوکراوەی لە چیای ئاسۆس لە سلێمانی بڵاوکراونەتەوە.