وەسیێتی پاپا فرانسیس ئاشکرا دەکرێت
  2025-04-22       233       

پاش یەک ڕۆژ لە کۆچی دوایی، وەسیێتی پاپا فرانسیس سەبارەت بە شوێنی بەخاکسپاردنی ئاشکرا دەبێت کە لە ڕێککەوتی 22-6-2022 خۆی نووسیویەتی.

 ئاوێنە: ڕۆژی دووشەممە 21-4-2025، پاپا فڕانسیس، پاپای ڤاتیکان و ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان، لە تەمەنی 88 ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی مێشک و سستی دەمارەکانی دڵیەوە کۆچی دوایی کرد، وڵاتانی جیهانیش سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی ڤاتیکان کرد.

وەسیێتی پاپا فرانسیس کە لە میدیاکان بڵاوکراوەتەوە و  لە 22-6-2022 خۆی نووسیویەتی، تیایدا هاتووە، "ئاواتەخوازم خواستەکانی کۆتاییم تەنیا سەبارەت بە شوێنی ناشتنم بخەمەڕوو. داوا دەکەم گۆڕەکەم زۆر سادە بێت و بۆ ئەم مەبەستەش چەند کەسێکم ڕاسپاردووە و شوێنی ناشتنەکەشم دیاری کردووە، بڕە پارەیەکەشـم بە خێرخواێک داوە بۆ ئەم مەبەستە و کاردیناڵێک سەرپەرشتی دەکات، داوا دەکەم تەنیا لەسەر گۆڕەکەم بنوسرێت [فرانسیسکۆس].

بەپێی وەسیێتی، پاپا فرانسیس لە کەنیسەی سانتا ماریا ماجیۆری دەنێژرێت لە ڤاتیکان، کە پێچەوانەی نەریتی ناشتنی پاپاکانە لە کەنیسەی سانت پیتەر.

 بە گوێرەی هەواڵێکی پێگەی نیوز ویک، تێچووی مەراسیمی بەخاکسپاردنی پاپا فرانسیس نزیکەی شەش ملیۆن دۆلارە.

ئەمە لە کاتێکدایە تێچووی بەخاکسپاردنی پاپا جۆن پاوڵ کە لە ساڵی 2005 کۆچی دوایی کرد، نزیکەی نۆ ملیۆن دۆلار بووە، بەڵام پاپا فرانسیس هەندێک لە خەرجییەکانی پێشتری کەمکردبووەوە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×