هێمن کوڕی هونەرمەند هیوا سوعاد، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی نیسانی ٢٠٢٥ بە کارەساتێکی دڵتەزێن گیانی لەدەستدا.
ئاوێنە: بەپێی زانیارییەکان، هونەرمەندێکی گەنج بە ناوی هێمن کە کوڕی هیوا سوعاد، سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە هۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هیوا سوعاد بۆ گیان لەدەستدانی كوڕەکەی لە پۆستێکدا دەڵێت" بڵێم ماڵئاوا یان بە هیوای دیدار".
هێمن سوعاد هاوشێوەی باوکی هونەرمەندێکی گەنجی پارێزگای هەولێر بوو، هەروەها دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی بەشی شانۆ بوو.
هیوا سوعاد ساڵی (١٩٦٨) له ته‌یراوه له دایكبووه و ساڵی (١٩٨٤) چووه‌ته په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كان، له ساڵی (١٩٨٩) په‌یمانگای ته‌واو كردووه و له ساڵی (٢٠٠٣) دا چووه‌ته كۆلێژی هونه‌ر له موسڵ.
هەروەها ساڵی (١٩٨٦) مامۆستا بووه له په‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌كانی هه‌ولێر و دهۆك، هاوکات به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری شانۆ و سینه‌ما بووه له هه‌ولێر.
هیوا سوعاد كاری ده‌رهێنانی شانۆیی كردووه و زیاتر له (٤٠) كاری شانۆیی هه‌یه، لە ئێستاشدا سەرۆکی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانە.