بارانبارین دەستپێدەکاتەوە
  2025-04-22       156       

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی‌و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوەو دەڵێت، "ئەمڕۆو سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوەو ئەگەری تاوەبارانیش هه‌یه".

ئاوێنە: به‌گوێره‌ى زانیارییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، بەڵام لەناوچە شاخاوییەکان هەندێکات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی کەمێک تاوە باران لەناوچە سنورییەکانی باکورو ڕۆژئاوا بەتایبەت سنورى پارێزگاى دهۆک، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بەتۆمارکراوەکانی دوێنێ بەرزدەبنەوە، خێرایی با-ش (10 بۆ 20) كیلۆمه‌تر دەبێت، مەودای (8 بۆ 10) کیلۆمه‌تر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لەدوانیوەڕۆش لەناوچە شاخاوییەکان هەندێکات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ کەمێک تاوە باران لەناوچە شاخاوییەکانی باکورو باکوری ڕۆژئاوا، هەروەها پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە بەراورد بەتۆمارکراوەکانی ئەمڕۆو خێرای باش (10 ـ 20) کیلۆمه‌تر دەبێت، بەڵام لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ بۆ ماوەیەک ئەگەری چالاکبونی هەیە بۆ سەروی (30) کیلۆمه‌تر لەناوچەکانی ڕۆژهەڵات، مەودای بینین (8 بۆ 10) کیلۆمه‌تر دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×