وەزیری دەرەوەی عێراق بڵاوی كردەوە، بە مەبەستی تاوتوێكردنی چەند پرسێكی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەرەو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەڕێكەوتووە.
ئاوێنە: فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە هۆكاری سەردانەكەی بۆ ئەمریكا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (ئێكس) ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە، ئەمڕۆ بەرەو ئەمریكا بەڕێكەوتین، لەوێ زنجیرەیەك كۆبوونەوە ئەنجام دەدەین، بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و ئەمریكا و هەماهەنگیكردنی هەوڵەكان لەسەر پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لەگەڵ لایەنی ئەمریكی گفتوگۆ لەسەر ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی ئاسایشی هاوبەش و هاوكاری لە بوارە جیاوازەكاندا دەكەین.
جێگای ئاماژەیە، ماوەی چەند ڕۆژێكە سەردانە دپبلۆماسییەكانی عێراق بۆ وڵاتان و بەپێچەوانەوە دەستیپێكردووە، دوێنێش وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە عێراق و هەرێمی كوردستان بوو.