كۆمسیۆن ماوەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی درێژكردەوە
  2025-04-23       214       

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ماوەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدان بۆ ماوەی یەك مانگ.

ئاوێنە: جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەنجومەنی كۆمیسیاران بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ماوەی نوێدكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بۆ ماوەی یەك مانگ، ئەوەش لەپێناو دەستبەركردنی مافی دەنگدەران بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردن.

بەگوێرەی بڕیارەكەی كۆمسیۆن، ماوەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە سبەی پێنجشەممە 24ی نیسانەوە تا یەك مانگی دیكە درێژدەكرێتەوە.

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان رۆژی 23ی مانگی رابردو دەستی بە پڕۆسەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق كرد كە بڕیارە رۆژی 11ی تشرینی دوەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×