وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، گفتوگۆكانی نێوان عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەیان و ستیڤ ویكتۆف، نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستیان پێكرد.
ئاوێنە: ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، گفتوگۆكان بەشێوەی "ناڕاستەوخۆ" لەو شوێنەی كە پێشبینی كرابو بە میوانداری عومان بەڕێوەدەچن.
ئەوەشی خستۆتەڕو، نوێنەرانی كۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریكا لە دو هۆڵی جیاوازدا دانیشتون، هەردولا تێڕوانین و هەڵوێستەكانی خۆیان لەڕێگەی وەزیری دەرەوەی عومان لەگەڵ یەكدی ئاڵوگۆڕ دەكەن.