ئەپیکۆر: تا پابەندبوونی عێراق ئامادەنین دەست بەهەناردەكردنەوەی نەوت بکەین
  2025-03-29       195       

كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان ئاماژە بەوە دەکات، کە وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادە نییە گفتوگۆ لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بکات، دەشڵێت "تا پابەندبوونی عێراق ئامادەنین دەست بەهەناردەكردنەوەی نەوت بکەین".

ئاوێنە: كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان ناسراو بە "ئەپیكور" لە رایگەیەنراوێكدا دەڵێت "كۆمپانیا نێودەوڵەوتییەكانی نەوت و حكومەتی هەرێم بە نیازێكی پاكەوە لەگەڵ حكومەت و نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، دەستیان بە گفتوگۆ كرد بۆ گەیشتن بەبڕیارێكی تایبەت بەدەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان كە گونجاوبێت، لەگەڵ رێككەوتنە یاساییەكان و بودجەی عێراق".

ئەپیکۆر رونیشیکردەوە "بۆمان رونبوەتەوە وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادەنییە گفتوگۆ لەسەر چارەسەرێك بكات و رێز لە گرێبەستی كۆمپانیاكان بگرێت".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە، عێراق هەوڵدەدات رێگەیەك بگرێتەبەر، بەشێوەیەكی تاكلایەنە جێگرەوەیەك بۆ چوارچێوە یاساییەكە و گرێبەستە بەركارەكانیان لەگەڵ حكومەتی هەرێم دابنێت.

"بەڵام تا پابەندبوون لە حكومەتی عێراقەوە نەبێت، ئامادەنین دەست بەهەناردەكردنەوەی نەوت بكەین". كۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی كوردستان وا دەڵێت
 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×