ئه‌مریكا هۆشدارییه‌كى توند به‌هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌دات‌و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش ده‌ڵێت:"پێویستە سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەحەشدی شەعبیشەوە، پابەندی فەرمانەکانی بەغدابن نەک تاران"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "بەشێك لەگروپە چەکدارەکان له‌عێراق لەلیستی تیرۆردان".
ئاوێنە: تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، زانیاریى ئاشكراكرد‌و ڕایگه‌یاند، "پێویستە عێراق هەموو هێزە ئەمنییەکانی کۆنترۆڵ بکات، بەو هێزانەشەوە کە لەحەشدی شەعبیدان‌و چەند ڕێکخراوێکیش کە خراونەتە لیستی تیرۆرەوە کردەوەی توندوتیژ ئەنجامدەدەن‌و سەقامگیریی تێکدەدەن".
ئه‌وه‌شى وت:"ئەو گروپانە دەبێت گوێرایەڵی فەرمانەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بن نەك ئێران، ئەمریکاش حکومەتی عێراق هاندەدات ئەو گروپانە کۆنترۆڵبکات‌و بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانەوە لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکات".
به‌رپرسه ئه‌مریكیه‌كه جه‌ختیشكرده‌وه، "کاری لەپێشینەی سەرۆکی ئەمریکا پاراستنی هاوڵاتییان‌و بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەیەتی له‌هه‌ر كوێیه‌كى ئه‌م جیهانه بێت".