بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق بڵاوكرایەوە
  2025-03-24       171       

بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەینێی پەرلەمانی عێراق بڵاوكرایەوە. بڕگەی یەكەمی دانیشتنەكە دەنگدانە لەسەر پڕۆژە یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە.

ئاوێنە: كەمێك لەمەوبەر فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بەرنامەی كاری دانیشتنی سبەی(سێشەممە)ی پەرلەمانی بڵاوكردەوە كە لە شەش بڕگە پێكدێت.

بڕیارە دانیشتنەكە سەعات 8ی ئێوارەی دەستپێبكات و یەكەم بڕگەشی دەنگدانە لەسەر پڕۆژە یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە.

چەند خولەكێك بەرلەوە شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمان لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئێستا ڕەزامەندی بەرێزان سەرۆکی پەرلەمان و جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانم وەرگرت بۆ ئەوەی دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجە بخرێتە بەرنامەی کاری پەرلەمانەوە بۆ دانیشتنی سبەی رۆژی سێشەممە."

جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمان وتیشی، لەگەڵ فراکسیونەکانی ناو پەرلەمانیش قسەمان کردوە بۆ ئەوەی پرۆژەکە تێپەڕێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×