سودانى بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی عێراق خۆی کاندید دەکاتەوە
  2025-03-27       218       

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیا عێراقیه‌كان ئاشكرایانكردوه‌، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەڕێگەی پێکهێنانی هاوپەیمانێتی سیاسی، بۆ هەڵبژاردنی داهاتوی عێراق خۆی کاندید دەکاتەوە.

ئاوێنە: ئه‌و زانیاریانه‌ى ئاشكراكراون باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، محەممەد شیاع سودانی بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوى عێراق، له‌ڕێگه‌ى هاوپه‌یمانێتى سیاسییه‌وه‌ هه‌موو هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ بردنه‌وه‌ى ویلایه‌تێكى دیكه‌ى حوكمڕانیى له‌عێراق‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش خۆى یه‌كلاكردوه‌ته‌وه‌و بڕیاریى كۆتایی خۆیداوه‌.

زۆرێک لەشارەزایانی سیاسیش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ بۆچونى خۆیان خستوه‌ڕوو وتویانه‌، "چانسی محەممەد شیاع سودانی بۆ گەڕێکی دیکەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق زۆر لاوازە".

پێشتریش دادوەر عومەر ئەحمەد محەممەد سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو، کۆمیسیۆن دەستی بەئامادەکارییە تەکنیکییەکان کردوە بۆ ئەوەی له‌مساڵى 2025دا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەببات.

سەبارەت بەکاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکەش، دادوەر عومەر ئەحمەد محەممەد جه‌ختیكرده‌وه‌، "هەڵبژاردنەکان 45 ڕۆژ پێش کۆتاییهاتنى خولى ئێستاى په‌رله‌مانى عێراق دەبێت کە یەکەم دانیشتنی خۆی لە 9ی کانونی دوەمی 2021 دەستپێکردوه‌.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×