وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق رایدەگەیەنێت، دەستدەكرێت بە خەرجكردنی موچەی خانەنشینانی بیمەكراو بۆ مانگی چوار و لەگەڵ پاداشتێك بە بڕی 50 هەزار دینار بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە بۆ هەر كرێكارێكی خانەنشین.
ئاوێنە: خلود حەیران، بەڕێوبەری گشتیی بەشی خانەنشینی و دەستەبەری كۆمەڵایەتی بۆ كرێكاران رایگەیاند، "سەرجەم رێكارەكانی پەیوەست بە دابەشكردنی موچەی خانەنشینكراوانی بیمەكراو لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە دەستپێكردوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، "بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، هەر كرێكارێكی خانەنشین بڕی 50 هەزار دینار جەژنانەی پێدەدرێت كە لەگەڵ موچەكانیان دەتوانن وەریبگرن."