ماڵپەڕی ئەکواویزەر: لە رۆژانی جەژن ئەگەری بارانبارین هەیە
  2025-03-24       326       

بە پێی پێشبینییەکان کەشوهەوای یەکەم رۆژی جەژن هەتاو و هەور دەبێت، بەڵام دووەم رۆژ ئەگەری بارانبارین هەیە هەروەها لە 2ی نیسانەوە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە هەرێم دەکات.

ئاوێنە: ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، کەشوهەوای رۆژانی داهاتووی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ” ڕۆژی 30ی مانگ کە هاوکاتە لەگەڵ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئاسمان بەگشتی هەور و هەتاو دەبێت، هەروەها لە دووەم ڕۆژی جەژندا ئەگەری باران بارین هەیە و پلەکانی گەرماش دادەبەزن، هاوکات لە سێیەم ڕۆژی جەژنیشدا کەشوهەوا سەقامگیر دەبێت و ئاسمان دەگۆڕێت و بۆ هەور و هەتاو”.

هەروەها ماڵپەڕەکە پێشبینیدەکات، لە یەكەم و دووەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا لە پارێزگای هەولێر ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و لە سێیەم ڕۆژیدا دەگۆڕێت بۆ ساماڵ، هەروەها لە سنووری پارێزگای دهۆک لە یەکەم و دووەم ڕۆژی جەژندا ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە سێیەم ڕۆژیشدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەور و هەتاو، لە کەرکوک و هەڵەبجەش ئەگەری بارانبارین هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ڕۆژی 2ی نیسانەوە تا 5ی نیسانی 2025 شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان دەکات و پلەكانی گەرماش ڕوو لە دابەزین دەكەن.

بەپێی پێشبینییە فەلەكییەكان، ڕۆژی 30ی ئەم مانگە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×