پاش ده‌ستگیركردنی ئیمامئۆغڵو، سه‌رۆكێكی نوێ بۆ شاره‌وانی ئیستانبوڵ هه‌ڵبژێردرا
  2025-03-26       571       
نوری ئەسڵان كە ئەمڕۆ چوارشەممە لەلایەن ئەنجومەنی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵەوە وەك جێگرەوەی ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ هەڵبژێردرا

ئەنجومەنی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ، كەسێكی دیكەی لە جەهەپە لە جێی ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ وەك سەرۆكی شارەوانی كاتی هەڵبژارد، ئەوەش دوای ئەوەی ئیمامئۆغلۆ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی توركیاوە پاش دەستگیركردن و زیندانیكردنی بەشێوەیەكی كاتی ل پۆستەكەی دورخرایەوە.

ئاوێنە: بەپێی میدیای توركیا، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ لە كۆبونەوەی خۆیدا، بەدەنگدانی نهێنی نوری ئەسڵان، ئەندام لە پارتی گەلی كوماری-جەهەپەی بە سەرۆكی گەورە شارەوانییەكە هەڵبژاردوە تاوەكو بەشێوەیەكی كاتی لە جێی ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ كارەكان بەڕێوەببات.

نوری ئەسڵان كە كاندیدی جەهەپە بو لەبەرامبەر كاندیدێكی ئاكەپە، دوای سێ گەڕی دەنگدان، لەلایەن ئەنجومەنی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵەوە وەك جێگرەوەی ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ هەڵبژێردرا.

رۆژی یەكشەممەی سەرەتای ئەم هەفتەیە وەزارەتی ناوخۆی توركیا رایگەیاند، ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ، سەرۆكی گەورە شارەوانی ئیستانبوڵ بەشێوەیەكی كاتی لە پۆستەكەی دوخرایەوە، ئەوەش لەدوای دەستگیركردن و سزادانی بە تۆمەتی "گەندەڵی."

ئەكرەم ئیمامئۆغلۆ و زیاتر لە 100 كەسی دیكە رۆژی 19ی ئەم مانگە دەستگیركران و ئەوەش ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی گەورەی لە شارەكانی توركیا بەدوای خۆیدا هێنا.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×