كەشناسی: پلەكانی گەرما دادەبەزن ئەگەری بەفرو باران هەیە
  2025-03-21       335       

كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی كەشوهەوای  بڵاوكردەوەو بەپێی پێشبینییەكان، پلەكانی گەرما نزمتر دەبنەوەو لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووی باكوورو رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری بەفربارین هەیە.

كەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، سبەی شەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە هەندێك ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە سنووری پارێزگای دهۆك كەمێك نمەباران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییە سنووریەكانی باكوور ئەگەری كەمێك بەفربارین هەیە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ پلەكانی گەرما (2 تاوەكو 4) پلەی سیلیزی دادەبەزن و سبەینێش نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 17 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 15 پلەی سیلیزی

دهۆك : 17 پلەی سیلیزی

كەركوك : 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 15 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 15 پلەی سیلیزی

سۆران : 15 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 5 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×