عومرەکارێکی کورد لە مەککە کۆچی دوایی کرد
  2025-03-26       133       

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، عومرەکارێکی کورد لە  مەککە کۆچی دوایی کرد، کە ئەمە چوارەم عومرەکاری کوردە لە مانگی رەمەزاندا گیان لەدەست بدات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ‎دوێنی سێشەممە، هاوڵاتی 'ئازاد رەحیم کەریم باجەلان' دانیشتووی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، دوای بە جێگەیاندنی سونەتی عومەە دوێنی شەو لە شاری مەککە کۆچی دوایی کرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ‎ئەم عومرەکارە تەمەنی 48 ساڵە و پێشتر هیچ نەخۆشییەکی نەبووە، بە ئۆتۆمبیلی خۆی گەشتی عومرەی کردووە، بەڵام بە شێوەیەکی کتوپڕ لە شاری مەککە کۆچی دوایی کردووە، هەر لە شاری مەککەش بە خاک سپێردراوە.

ئەوەشی خستووەتە روو، ئەمە دەیەم عومرەکاری کوردستانە، کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە مەککە گیانیان لەدەستدابێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×