واژۆکردنی ڕێککەوتنێک لەنێوان مەزلوم عەبدی‌و ئەحمەد شەرع
  2025-03-10       2265       

مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوپای سوریای دیموکرات،  لەگەڵ سەرۆکی قوناغی ڕاگوازەری سوریا ئەحمەد شەرع، رێککەوتنێکیان واژۆ کرد.

دەقی رێککەوتنەکە: 

بە پێی کۆبوونەوەیەک کە لە نێوان سەرۆک ئەحمەد شەرع و سەید مەزڵوم عەبدی

لە رۆژی دووشەممە بەرواری 10ی ئاداری 2025 ، رێککەوتن لەسەر ئەمانەی خوارەوە:

1- مسۆگەرکردنی مافەکانی هەموو سووریاییەکان لە نوێنەرایەتی و بەشداری لە پرۆسەی سیاسی و هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەت بە بنەمای لێهاتوویی بێ رەچاوکردنی پاشخانی ئایینی و نەتەوەیی.

2- کۆمەڵگای کوردی کۆمەڵگایەکی ڕەسەنە لە دەوڵەتی سوریا و دەوڵەتی سووریا مافی هاوڵاتی بوون و هەموو مافە دەستوریەکانی مسۆگەر دەکات.

3- راگرتنی ئاگربەست لە سەرتاسەری خاکی سووریا.

4- یەکخستنی هەموو دامەزراوە مەدەنی و سەربازیەکان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا لە چوارچێوەی بەڕێوەبەرایەتی دەوڵەتی سوریا، بە دەروازە سنووریەکان و فڕۆکەخانەکان و کێڵگەکانی نەوت و گازەوە.

5- مسۆگەرکردنی گەڕانەوەی هەموو ئاوارە سوریەکان بۆ شار و گوندەکانیان و دابینکردنی پاراستنیان لە لایەن دەوڵەتی سوریاوە.

7- ڕەتکردنەوەی بانگەشەکانی دابەشکردن و وتاری ڕق و هەوڵەکانی بڵاوکردنەوەی ئاژاوە لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگای سوریا.

8- لیژنە جێبەجێکارەکان کار و هەوڵ دەدەن بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بە شێوەیەک کە لە کۆتایی ئەمساڵ تێپەڕ نەکات.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×