بارزان شێروانی دەڵێت، بەهۆی تەواو نەبونی رێكارە ئیداری و یاساییەكان، تا ئێستا شێروان شێروانی برای ئازاد نەكراوە كە دەبو دوێنێ یەكشەممە 9ی ئازار ئازادبكرایە.
ئاوێنە: بارزان شێروانی، ئەمڕۆ دوشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك "سوپاسی هەمو ئەو بەڕێزانە دەکەم کە ئەم ماوەیە بە جدیترو پەرۆشتر لەجاران لەگەڵمانن بو زانینی زانیاری لەبارەی کاتی ئازادبونی روژنامەنوس شێروان شێروانی."
وتوشیەتی"بەیاسا دەبوایە لە 9\3\2025 هەمو رێکارە ئیداری و یاساییەکان تەواو بونایە بۆ ئەوەی بە ئیفراج شرطی شێروان ئازاد بکرابایە، بەڵام رێکارەکان سستن و هەر ئەمەش بۆتەهوی ئەوەی تا ئێستا ئازاد نەکرێ."
ئاماژەی بەوەشداوە"هەوڵی ئێمە هەموی بو ئەوە بوە وەکو چەندجاری پێشو بەناوی یاساوە غەدر لە شێروان نەکرێت. ئێستاش هیوادارین بێ هیچ دەستێوەردانێک ئازاد بکرێت."
بارزانی شێروانی سوپاسی بەدەمەوە هاتنی خەڵکی کودستان، رێکخراوەکانی کومەڵگەی مەدەنی، نێردەی وڵاتان لە هەرێم، دەزگاکانی راگەیاندن و هەمو ئەو کەسانەی كردوە کە پشتیوان و هاوکاریانن لەم دۆخەدا.