شاندی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق کۆبوونەوە، گەیشتوونەتە رێککەوتنێک.
ئاوێنە::بڕیارە هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی مانگی دوو رەوانەی بەغداد بکات، "بەمەرجێک وەکو مانگەکانی پێشووبێت کە لە نێوان 80 بۆ 90 ملیار دینارە، هاوکات تەواوکاریی ئەو 51 ملیار دینارە بنێرێدرێت کە وەکو داهاتی نانەوتی مانگی یەک نێردرا".
لەبارەی داواکارییەکانی زانیاریی مووچەخۆران بۆ تەوتین، شاندی هەرێمی کوردستان "داوای کاتی زیاتریان کردووە بێ ئەوەی کاریگەریی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی دوو هەبێت."
تەیف سامی بە شاندەکەی وتووە، بڕیاری کۆتایی ناردنی مووچەی مانگی دوو لای محەمەد شیاع سودانییە، ئەگەر سەرۆک وەزیران بڕیار دەربکات، وەزیری دارایی واژۆی خەرجکردنی مووچەی مانگی دوو دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەگەری خەرجکردنی پارەی مانگی دوو دەکەوێتە رۆژی دووشەممە.