سەندیكای رۆژنامەنوسان: دەستبەجێ بەشدار بازیانی ئازاد بكرێت
  2025-03-09       181       

سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان ئیدانەی دەستگیركردنی رۆژنامەنوس بەشدار بازیانی لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەكات و داوا دەكات دەستبەجێ ئازاد بكرێت.

ئاوێنە: ئەنجومەنی سەندیكای رۆژنامەنوسانی كوردستان، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، دەستگیرکردنی رۆژنامەنوس بەشدار بازیانی لەلایەن ئاسایشی سلێمانی ئیدانە دەکەن.

سەندیكاكە وتوشیەتی"دەستگیرکردنی رۆژنامەنوس بەشدار بازیانی لەلایەن ئاسایشی سلێمانی، بەبێ ئاگاداری پێشوەختەو بەبێ بڕیاری دادگا پێشێلکردنی یاسای کاری رۆژنامەوانییە."

ئاماژەی بەوەشداوە "رێگە نەدان بە کەسوکارەکەی بۆ سەردانیکردنی، پێشێلێکی زەقی یاساییە و دورە لە رێزگرتن لە بنەماکانی ئازادی بیروڕا و رۆژنامەگەریی."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە، ئەنجومەنی سەندیکا داوای ئازاد کردنی دەستبەجێی رۆژنامەنوس بەشدار بازیانی دەکات و داواکارین دۆسیەی دەستگیرکردنەکەی بەلاڕیدا نەبرێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×