لە حەلەب شەڕ گەیشتە گەڕەکە کوردییەکان و قوربانی هەن
  2025-03-09       4349       

چەکدارانی سەربە تورکیا و دەسەڵاتی نوێی ڕژێمی دیمەشق هێرشیان کردە سەر بازگەی "ئەلعەوەرید" لە گەڕەکی شێخ مەقسود لە حەلەب.

ئاوێنە: لە ئەنجامی هێرشەکانی گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بۆ سەر گەڕەکی کورد نشینەکان لە حەلەب، ٣ ئەندامی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە و هاوڵاتییەک بریندار بوون.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی کوردی و پاراستنی گەڕەکەکان وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە و شەڕ و پێکدادان بەردەوامە.

ئەمەش لە کاتێکدایە لە رۆژی پێنجشەمەوە شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای حکومەتی کاتی سوریا و گروپە چەکدارەکانی عەلەوییەکان هەیە و سەدان هاوڵاتی مەدەنی کوژراون، هاوکات ڕامی عەبدولرەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە پێنجشەممەی ڕابردوەوە زیاتر لە 745 كەسیان هاوڵاتی مەدەنی لە كەنار ئاوەكانی سوریا كوژراون كە دەستیان لە شەڕەکەدا نەبوە، دەشڵێت، "دەیان هەزار ماڵ تاڵانکراون و سوتێنراون،  کۆمەڵکوژییەکانیانیش لەلایەن خەڵكی ناوچەكانی دیكە یان نەتەوە بیانییەکانی وەک ئۆزبەکستان و چیچان و ئاسیای ناوەڕاستن ئەنجامدراون".

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×