ئەمریکا هێلیکۆپتەری ئەپاچی بە مووشەکی ئیسرائیلەوە لە عێراق جێگیر دەکات
  2025-03-09       937       

ماڵپەڕی 'زە وار زۆن' بلاویکردەوە، ئەمەریکا هێلیکۆپتەرەکانی ئەپاچی کە بە مووشەکی دروستکراوی ئیسرائیل تەیار کراون، بۆ یەکەمجار لە عێراق جێگیر دەکات.

 ئەمڕۆ شەممە، ٨ی ئازاری ٢٠٢٥، ماڵپەڕی 'زە وار زۆن'ـی ئەمەریکی، بڵاویکردووەتەوە، هێلیکۆپتەرە هێرشبەرەکانی جۆری  AH-64  ئاپاچی سوپای ئەمەریکا کە لە عێراق جێگیری کردوون، بە مووشەکی سپایک نیلۆس، دروستکراوی ئیسرائیلی تەیار کراون، و پێدەچێت ئەمە یەکەمجار بێت کە ئەم جۆرە فڕۆکانە بەم شێوازە لە ناوچەیەکی ئاڵۆز جێگیر بکرێن.

ماڵپەڕەکە جەختی کردەوە، مووشەکی سپایک نیلۆس،  ئامانجەکانی لەسەر وشکانی و دەریادا باشتر دەپێکێت.

مووشەکی سپایک نیلۆس، لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە لەلایەن هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل بەکار دەهێنرێت، بەگوێرەی کۆمپانیای بەرهەمهێن، 'ڕافائیل' ئەم نەوەیەی ئێستا ئامانجەکانی لەدووری 20 میل دەپێکێت.

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×