کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بڵاوی کردەوە، ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق چڕکراونەتەوە و نزیکەی ٢٠ ملیۆن هاوڵاتی بەشداریی تێدا دەکەن.
ئاوێنە: کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، سەبارەت بە ڕێژەی بەشداریی هاوڵاتییان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا بڵاوی کردەوە، ڕێوشوێنەکان بە مەبەستی گەرەنتیکردنی هەڵبژاردنێکی خاوێن دەستیان پێکردووە، بە شێوەیەکی چڕ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بەردەوامە.
دەشڵێن، هەوڵەکانمان بە مەبەستی گەرەنتیکردنی هەڵبژاردنێکی خاوێن، کە نزیکەی ٢٠ ملیۆن دەنگدەر بەشداریی تێدا دەکەن دەستیپێکردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، تاکوو ئێستا لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان دیاری نەکراوە.