وەزیری دارایی عێراق لە نوسراوێكدا جەخت لە خێرا ناردنی موچەخۆرانی هەرێم بۆ تەوتین دەكاتەوەو دەشڵێت، موچەی مانگی 12ی ساڵی رابردومان بۆ هەرێم ناردوە.
ئاوێنە: سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بە نوسراوێك وەڵامی داواکاری مامۆستایانی مانگرتوی سلێمانی داوەتەوە کە لە 3ی 2ی 2025 ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراقمان کرد، نوسینگەی سەرۆک وەزیران داواکەی ئاڕاستەی وەزیری دارایی کردوە.
سۆران عومەر وتوشیەتی، وەزیری دارایی عێراق بۆ لیستی موچەی مانگی شوبات و مانگەکانی دواتر، تەئکید لەسەر خێرا ناردنی زانیاری موچەخۆرانی هەرێم دەکاتەوە بۆ تەوتین بەپێی ڕێکارەکانی کە لەبڕیاری دادگای فیدراڵیدا هاتوە.
وەزیری دارایی عێراق لە نوسراوەكەیدا جەختی لەوەش كردۆتەوە كە موچەی مانگی 12ی ساڵی 2024یان ناردوەو لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانیشەوە وەرگیراوە.