حکومەتەکەی شەرع بەپەلە عێراق ئاگاداردەکاتەوە لە تێوەگلانیان لە شەڕەکەی سوریا
  2025-03-08       1727       

حکومەتی سوریا هۆشداری داوە بە عێراق لە پلانی گروپە چەكدارەكان و ماهر ئەسەد و سوپای قودسی ئێران و داواشی لێكردووە نەبێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەقامگیری وڵاتەکەی.

ئاوێنە: پێگەی "مۆنت كارلۆی نێودەوڵەتی" بڵاویكرووەتەوە، ڕاپۆرتە ئەمنییەکان لە بەغدا باس لە پەیامێک دەكەن، کە حکومەتی سوریا بۆ دەسەڵاتدارانی عێراقی ناردووە و، تیایدا داوای لە بەغدا كردووە رێگەنەدات خاكەكەی ببێتە خاڵی دروستكردنی هەڕەشە بۆسەر سەقامگیری سوریا.

هەر پەیوەست بەو بابەتەوە هاوپەیمانی موتەحیدونی سوننەكان بە سەرۆکایەتی ئوسامە نوجەیفی، هۆشداریداوە لە تێوەگلانی عێراق لەو پێشهاتانەی لە سوریا روودەدەن و ئاشکرایکردووە "ئەو پەیامەی حکومەتی سوریا بۆ حکومەتی عێراقی ناردووە، تەنها پەیوەندی بە پرسی ئەمنییەوە هەبووە و، چەند خاڵێکی لەخۆگرتبوو کە گرنگترینیان بریتین لە:

یەکەم: لایەنی سوریا داوای لە عێراق كردووە خاکەکەی وەکو هەڕەشە بەکارنەهێنێت بۆ سەر سەقامگیری سوریا.

دووەم: حکومەتی سوریا داوای لە عێراق كردووە هاوکاری بێت لەبواری هەواڵگری و زانیاری بۆ بەرەنگاربونەوەی هەر چالاکیەک کە سەقامگیری سوریا بکاتە ئامانج.

سێیەم: لایەنی سوری هۆشداریداوە سەبارەت بە پێکهێنانی بەرەیەك یان ژوورێكی ئۆپەراسیۆنەکان لە عێراق، کە پێکهاتووە لە گروپە چەكدارە عێراقییەکان و ماهر ئەسەد، برای بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری پێشوی سوریا و، سوپای قودسی ئێران و حزبوڵای لوبنان، کە ئامانجی تێکدانی سەقامگیری سوریایە و، لە خاکی عێراقەوە هەوڵ بۆ روخاندنی رژێمی سوریا دەدات.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×