ڤیدیۆ.. لە هەولێر ژمارەیەك چەكدار هەڵدەكوتنە سەر ماڵێك و تەقە دەكەن
  2025-03-09       816       

ژمارەیەك چەكدار لە هەولێر هەڵدەكوتنە سەر ماڵێك و تەقە دەكەن. پۆلیس دەڵێت، بەتۆمەتی تەقەکردن و هەڕەشەکردن و جنێودان و هەڵکوتانە سەر ماڵەكە، چوار تۆمەتبارییان دەستگیرکردون.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئەوەشی وتوە، ئەو تۆمەتبارانە، کە دوانیان کوڕ و باوکن و خەڵکی سنوری قەزای خەباتن، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی هەڵیانکوتابوە سەر ماڵێک لە شاری هەولێر، بۆیە دوای تۆمارکردنی سکاڵا، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستگیرکران و ڕادەستی دادگا کران.

پۆلیسی هەولێر وتوشیەتی، لەکاتی بونی هەر گرفت و کێشەیەکدا هاوڵاتیان هەرگیز پەنا نەبەنە بەر توندوتیژی و پۆلیس ئاگادار بکەنەوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×