بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئافرەتان و خێزانیی هەولێر ڕایگەیاند: ژمارەیەک پەیجی ساختە بەناوی پێدانی چەند ملیۆنێک و ژمارەیەک مۆبایلی جۆری ئایفۆن، بە بۆنەی ڕەمەزانەوە هەژماری هاووڵاتییان هاک دەکەن.
ئاوێنە: بەڕێوەبەراییەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ئافرەتان و خێزانی هەولێر بڵاوی کردووەتەوە، کە ژمارەیەک پەیجی ساختە لە سناپ و فەیسبووک، بە ناوی دەزگای خێرخوازی داوای کارت لە هاووڵاتییان دەکەن و پێیان دەڵێن: کارتێک بنێرە بۆ ئەوەی لینکێک پڕ بکەیتەوە و کاتێک ئەو لینکە دەکرێتەوە، ڕاستەوخۆ هەژمارەکەت هاک دەکرێت.
بەڕێوەبەراتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەم پەیجە ساختانە بە ناوی پێدانی 25 ملیۆن و 100مۆبایلی جۆری ئایفۆن دەکەینە خێر، هاووڵاتییان هەڵدەخەڵەتێنن.
بەڕێوەبەراتییەکە داوا لە هاووڵاتییان دەکات، ئاگاداری ئەم جۆرە فێڵانە بن و نەکەونە تەڵەیان.